"خه‌ریكه زیندانیكردنی مۆرینهۆ ده‌بێته ڕاستی"
مۆرینهۆ به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری مانچێسته‌ر یونایتد هه‌ڕه‌شه‌ی زیندانیكرانی بۆ ماوه‌ی ساڵێك له‌سه‌ره.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی بڵاویكردۆته‌وه مۆرینهۆ به‌تۆمه‌تی خۆ دزینه‌وه له باجدان ئه‌و كاته‌ی راهێنه‌ری ریال مه‌درید بووه هه‌ڕه‌شه‌ی زیندانیكردنی كه‌وتۆته سه‌ر.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه تۆمه‌ته‌كه‌ی مۆرینهۆ بۆ ساڵانی 2011 و 2012 ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌م راهێنه‌ره پێویسته هاوشێوه‌ی رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی ئیسپانیا رێكبكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی به پاره خۆی له زیندانی رزگار بكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیا، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه و رایگه‌یاندووه كه مۆرینهۆ هه‌ڕه‌شه‌ی جددی له باره‌ی زیندانیكردن له‌سه‌ره.
سه‌رچاوه‌كه بریتانیاییه‌كه پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه له بریتانیاش كه‌یسێكی له‌مجۆره بۆ راهێنه‌ره پورتوگالییه‌كه‌ی مان یونایتد بكرێته‌وه.