بڕيارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌سه‌ر به‌سره‌دا سه‌پێنرا
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسيۆنه‌كانى پارێزگاى به‌سره، بڕيارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى به‌سه‌ر شارى به‌سره‌دا سه‌پاند.
به گوێره‌ى بڕياره‌كه هه‌موو جۆره هاتوچۆيه‌كى هاووڵاتيان تا به‌ره‌به‌يانى سبه‌ى قه‌ده‌غه‌يه.
ئه‌م بڕياره دواى ئه‌وه هات، كه ئه‌مشه‌و ژماره‌يه‌ك خۆپيشانده‌ر هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر بيناى پارێزگارى به‌سره و ئاگريان تێبه‌ردا.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان تا ئێستا پێنج كه‌س كوژراوون و 30 كه‌سى ديكه بريندار بوونه.
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، له بڕيارێكى به په‌له‌يدا، به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى به‌سره‌ى له كاره‌كه‌ى دوور خسته‌وه.
هاوكات حه‌يده‌ر عه‌بادى به په‌له گه‌يشته شارى به‌سره بۆ چاودێريكردنى ره‌وشى شاره‌كه.