به ڤيديۆ.. باڵه‌خانه‌ى پارێزگاى به‌سره سووتێنرا
K24 – به‌سره:
ره‌وشى ئه‌منى شارى به‌سره به هۆى خۆپيشاندانه‌كانه‌وه تا دێت روو له خراپتر ده‌كات.
ئه‌مشه‌و ژماره‌يه‌ك خۆپيشانده‌ر هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر بيناى پارێزگارى به‌سره و ئاگريان تێبه‌ردا.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان تا ئێستا پێنج كه‌س كوژراوون و 30 كه‌سى ديكه بريندار بوونه.
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، له بڕيارێكى به په‌له‌يدا، به‌ڕێوبه‌رى پۆليسى به‌سره‌ى له كاره‌كه‌ى دوور خسته‌وه.
هاوكات حه‌يده‌ر عه‌بادى به په‌له گه‌يشته شارى به‌سره بۆ چاودێريكردنى ره‌وشى شاره‌كه.