رۆحانی داوای دەركردنی ھێزەكانی ئەمریكا دەكات لە سووریا
K24 - هه‌ولێر:
حەسەن رۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران لە لووتكەی تاران‌دا داخوازییەكانی وڵاتەكەی بۆ داھاتووی سوریا خستەڕوو.
رۆحانی دەڵێت: "پێویستە شەڕی ئیدلب لەدژی تیرۆریستان بكرێت و كۆتایی بە دەستێوەردانەكانی ئەمریكا لە سوریا بھێندرێت".
هه‌ر له‌و لووتكه‌یه‌دا، رۆحانی پوخته‌ی خواسته‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا خسته‌ڕوو و پێداگری وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌ی خاكی سووریا راگه‌یاند و گوتی: "پێویستە یەكپارچەیی و سەربەخۆیی سووریا پارێزراو بێت".
یه‌كێكی دیكه له خاڵه‌كان دووپاتكردنه‌وه بوو له كۆتاییهێنان بە سەرجەم "گرووپە تیرۆریستییەكان" لە سووریا بە گشتی و ئیدلب به‌تایبه‌تی، هاوكات خوازیاری ئه‌وه‌یه ئاماده‌كاری بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ سووریا بكرێت و رایگه‌یاند، لەو بوارەدا تاران رۆڵی خۆی دەگێرێت.
رۆحانی داوای ئه‌وه‌شی كردووه، كه ده‌بێت كۆتایی بە دەستێوەردانی نایاسایی ئەمریكا لە سووریا بھێندرێت و رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ر‌یكا دۆخی ئەمنی سوریای تێكداوە.
یه‌كێك له داواكانی رحانی بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بووه و داوای كردووه، دەبێت رێگری لە "ھەڵسوكەوتی تێكدەرانەی" ئیسرائیل لە سوریا بكرێت.
رۆحانی جه‌ختی له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه، پێویسته ھەر سێ وڵات (رووسیا، توركیا و ئێران) ھەتا كۆتاییھاتن بە قەیرانی سوریا و گەڕانەوەی سەقامگیری و ئاسایش لە ھەماھەنگییەكانیان بەردەوام بن.
ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان رووسیا، توركیا و ئێران، به به‌شداری سه‌رۆكی هه‌رسێ وڵات تایبه‌ت به پرسی سووریا به‌ڕێوه‌چوو.
ا. م