هێزێكى كوردى بۆ شه‌ڕى ئيدلب ده‌چێته پاڵ سوپاى ئه‌سه‌د
به‌رپرسانی هه‌سه‌ده: ئه‌مه‌ریكا وه‌ڵاممان ناداته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ى گارديانى به‌ريتانى ئاشكرايكرد، شه‌ڕڤانه كورده‌كان به‌شدارى شه‌ڕى ئيدلب ده‌كه‌ن.
سوپاى سووريا ئاماده‌كارييه‌كانى بۆ ده‌ستپێكى هێرشى سه‌ر ئيدلب ته‌واوكردووه، لای خۆیه‌وه رووسياش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، به هه‌ر نرخێك بووه، ده‌بێت ئيدلب كۆنترۆڵ بكرێته‌وه.
هه‌رچی توركيایه، تاكه وڵاتى ناوچه‌كه‌يه، دژى ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى ئيدلبه.
رووسيا و سووريا و ئێران دووپاتيده‌كه‌نه‌وه، كه ئيدلب بووه‌ته ناوه‌ندێكى سه‌ره‌كى بۆ كۆبوونه‌وه‌ى تيرۆريستان.
رۆژنامه‌ی گارديانی به‌ریتانیا ئاشكرايكردووه، گرووپێكى بچووكى شه‌ڕڤانه كورده‌كان چوونه‌ته پاڵ سوپاى سووريا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له شه‌ڕی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئیدلب بكه‌ن.
ئه‌وه‌شى نووسيوه: ئه‌و هێزه كوردييه، له پاڵ سوپاى ئه‌سه‌د و هاوپه‌يمانه ئێرانييه‌كانى له باشوورى شارى "جسر شغور" كۆبوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ى رۆژنامه‌كه، گومانده‌كرێت ئه‌و هێزه بچووكه سه‌ر به هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات بن.
له‌و باره‌يه‌وه، ئاڵدار خه‌ليل، يه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى ته‌ڤده‌م رايگه‌ياندووه، رزگاركردنى عه‌فرين بۆ ئێمه گرنگتره. ئه‌وه‌شى گوتووه: كورد ئاماده‌يه له پێناو رزگاركردنى عه‌فرين هاوكارى حكوومه‌تى سووريا بكات.
ئاڵدار خه‌ليل، ره‌تيشيكرده‌وه، هيچ هێزێكى كوردى به‌ره‌و ئيدلب جووڵه‌يان پێكرابێت، دووپاتيشيكرده‌وه، كورد ئاماده‌يه بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت.
روونيشيكرده‌وه، كورد له باره‌ى شه‌ڕى دژ به داعش و تيرۆريستان و توندڕه‌وه‌كانى سه‌ر به توركيا ئاماده‌ى هاوكاريكردنى ديمه‌شقه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، سه‌رچاوه‌يه‌كى كورديى، به رۆژنامه‌كه‌ى وتووه: ئامانج له ناردنى ئه‌و هێزه بۆ شه‌ڕى ئيدلب، پيشاندانى پشتيوانييه بۆ سووريا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى: پێويستمان به حكومه‌ته. هاوبه‌شيمان پێشبخه‌ين و بۆ ئه‌وه‌ش قوربانيدان پێويسته.
چوار به‌رپرسى هه‌سه‌ده و كورد، قسه‌يان بۆ رۆژنامه‌ى گارديان كردووه و گوتوويانه، ئه‌مه‌ريكا وه‌ڵاممان ناداته‌وه.
ئه‌وه‌شيان وتووه: ئێمه‌ى كورد پێويسته بير له خۆمان بكه‌ينه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانمان بپارێزين.
ئاماژه‌شيان بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌مه‌ريكا كرده‌وه هاوبه‌شه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده دژ به داعش راگرتووه.
ئاشكراشيانكردووه، ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌مه‌ريكا بووه‌ته هۆى نه‌مانى متمانه له نێوان كورد و ئه‌مه‌ريكا.
راپۆرتى گارديان باسى له‌وه‌شكردووه، بێده‌نگى ئه‌مه‌ريكا له ئاستى هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عه‌فرين كورده‌كانى له ئه‌مه‌ريكا دڕدۆنگ كردووه.
به‌رپرسێكى هه‌واڵگرى باڵاى وڵاتانى هه‌رێمايه‌تى به گارديانى راگه‌ياندووه، ئه‌مه‌ريكا دژى به‌شدارى هه‌سه‌ده‌يه له شه‌ڕى ئيدلب.
ئه‌وه‌شى گوتووه: ئه‌و هێزه‌ى هه‌سه‌ده كه چووه‌ته پاڵ سوپاى سووريا پێويسته خۆيان ئاشكرا بكه‌ن و جلوبه‌رگى هه‌سه‌ده له‌به‌ر خۆيان دابماڵن. بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك سوپاى ئه‌سه‌د ده‌ربكه‌ون، نه‌ك هه‌سه‌ده.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.م