هۆكاری ده‌مه‌قاڵه‌ی نێوان عه‌بادی و پارێزگاری به‌سره ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند، له كاتی دانیشتنی نائاسایی په‌رله‌مان كه تایبه‌ت بووه به ره‌وشی به‌سره، ده‌مه‌قاڵه له نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سره روویداوه.
وێبسایتی "سۆمه‌ریه نیوز"ی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كاته‌ی عیدانی له ناو هۆڵی په‌رله‌مان ره‌خنه‌ی له عه‌بادی گرتووه، بووه‌ته كێشه‌یان و ده‌مه‌قاڵه له نێوانیان درووست بووه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، پارێزگاری به‌سره ره‌خنه‌ی توندی له عه‌بادی گرتووه و پێی گوتووه: "ئه‌و شتانه‌ی له كاتی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیران له باره‌ی به‌سره گوێت لێبووه، پارێزگاكه له جیهانێكی دیكه‌دا بووه".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، پێشتر عه‌بادی به ته‌له‌فۆن به پارێزگاری به‌سره‌ی گوتووه: "شوێنی تۆ به‌سره‌یه نه‌ك به‌غدا".
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر و پارێزگاری به‌سره و وه‌زیرانی په‌یوه‌ندیدار به كه‌رته خزمه‌تگوزارییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجامدا و تێیدا ره‌وشی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره تاووتوێ كرا.
چه‌ند رۆژێك خۆپیشاندان له پارێزگای به‌سره به هۆی كه‌می خزمه‌تگوزاری و نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامه و تا ئێستاش به هۆی توندوتیژییه‌كان نزیكه‌ی 12 خۆپیشانده‌ر كوژراون و 70ی دیكه‌ش برینداربوونه.
هاوكات زیاتر له 18 باره‌گای حزبه سیاسی و حكوومییه‌كانی پارێزگای به‌سره له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێنراون، له نێویشیاندا باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران له‌به‌سره.
ا. م