نازم ده‌باغ: هێرشه‌كه‌ی كۆیه كاردانه‌وه‌ی ئێران بووه
K24 - هه‌ولێر:
له سه‌ر هێرش و بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كۆیه، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێران رایگەیاند هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە لە وه‌ڵامی جموجۆڵەکانی ئەم دواییەی ئەم حیزبە لە ناوخۆی ئێران‌دا بووە.
نازم دەباغ لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئیرنا سەبارەت بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات رایگەیاندووە: حیزبی دێموکرات بەم دواییانە لە مەریوان و شنۆ هێندێک جموجۆڵی هەبووە و ئەمەش کاردانەوەی ئیرانی لێ کەوتووتەوە،
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران جەختیشی کردووەتەوە حکوومەتی ئێران پێشتر هۆشداریی دابوو کە بەرامبەر بە کردەوەکانی حزبی دێموکرات کاردانەوەی دەبێت و ئەو هێرشە مووشەکییەی کراوە، کاردانەوەیەک بوو بە کردەوەکانی حزبی دێموکرات لە مەریوان و شنۆ.
پێش نیوه‌ڕۆكی ئه‌مڕۆ، قه‌ڵای دیموكرات، كه باره‌گاكه‌ی هه‌ردوو حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران و حزبی دیموكراتی كوردستانی لێیه، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه مووشه‌ك باران كراوه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24 تا ئێستا 14 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه‌و 37 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له پاش هێرشه فراوانه‌كه‌ی مانگی ئابی ساڵی 1996 بۆ سه‌ر باره‌گاكانی دیموكرات له كۆیه و چه‌ندین ته‌قینه‌وه‌ی ناو به‌ناو دژی باره‌گاكانیان، هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر باره‌گاكانی حدك و حدكا به گه‌وره‌ترین هێرشی مووشه‌كی داده‌نرێت له ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوو.
ا. م