حزبی دیموكرات ناوی "شه‌هیدانی" بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاوده‌كاته‌وه‌

دوو پێشمه‌رگه‌ش بێسه‌روشوێنن

K24 - هه‌ولێر:

کۆمیسیۆنی سیاسیی نیزامیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ناو و ناسنامه‌ی "شه‌هیدانی" ئه‌مڕۆی بۆردومانه‌كه‌ی كۆیه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه‌، له‌ بۆردومانكردنی باره‌گاكانی هه‌ردوو حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، له‌ كۆیه‌، كه‌ به‌ (قه‌ڵای دیموكرات) ناسراوه‌، 14 پێشمه‌رگه‌ "شه‌هیدبوونه‌" و 40 كه‌سی برینداربوونه‌.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، دوو پێشمه‌رگه‌ش تا ئێستا بێ سه‌روشوێن بوونه‌ و هیچ شوێنه‌وارێكیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی کۆمیسیۆنی سیاسیی نیزامیی حیزبی دیموکراتی کوردستان:

"لە پەلاماری مووشەکیی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر قەلای دیموکرات بە داخەوە 14 کادر و تیکۆشەری بە وەجی دیموکرات شەهید بوون و نزیک بە 40 کەسیش بریندار بوون. شەهیدەکان بریتیین لە:

1- کەریم مەهدەوی (کەریم سەقزی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب.

2- ابراهیم ابراهیمی (برایم زیوەیی)، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب.

3- نەسرین حەداد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب.

4- رەحمان پیرۆتی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب.

5- سوهەیلا قادری، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب.

6- هاشم عەزیزی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزب.

7- عوسمان عوسمانی، تێکۆشەری لە مێژینەی حیزب.

8- کەریم رەسووڵزادە (مام شێرکۆ)، تێکۆشەری لە میژینەی حیزب.

9- هاوڕێ کارساز (هاوڕێ شێخانی)، کادری بەوەجی حیزب.

10- پێشەوا سەید عومەر، پێشمەرگە.

11- جەماڵ ئەکبەری، پێشمەرگە.

12- مەنسوور ئەکبەری پوور، پێشمەرگە.

13 - 14– دوو پێشمەرگەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە فێرگەی ئەم حیزبە کە هاوکات لەگەڵ قەلای دیموکرات کەوتەبەر هێرشی مووشەکی (ناوەکانیان بە رەسمی هێشتا رانەگەیەندراوە).

پێویستە بگوترێ دوو هاوڕێی پێشمەرگەشمان بێ سەروشوێنن و هێشتا شوێنەوارێکیان لێ نەدۆزراوەتەوە."

وێنه‌ی
وێنه‌ی "شه‌هیدانی" ئه‌مڕۆ