پۆگبا یه‌كه‌مجاره به‌مجۆره له باره‌ی بارسێلۆنا قسه بكات
پۆڵ پۆگبا ناوه‌راستكاری فره‌نسی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له لێدوانێكدا رۆیشتنی بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا به‌دوور نازانێت، ده‌شڵێت: ره‌نگه له داهاتوو من به درێسی بارسێلۆنا ببینن.
پۆگبا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی گۆڵی ئینگلیزی بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات تا به درێسی بارسێلۆنا نه‌مبینن من هه‌ر یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتدم.
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا بارسێلۆنا له هاوینی ئه‌مساڵ هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆڵ پۆگبا خسته‌گه‌ڕ، به‌ڵام له كۆتاییه‌كه‌ی له گواستنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، میدیاكانی بریتانیا له ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه‌وه ئاماژه به شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانی نێوان مۆرینهۆ و پۆگبا ده‌كه‌ن و به ئه‌گه‌رێكی نزیكی وه‌سف ده‌كه‌ن كه ئه‌م یاریزانه بۆ بارسێلۆنا بگوازرێته‌وه.
پۆگبای ته‌مه‌ن 25 ساڵ له هاوینی 2016 له یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه به 105 ملیۆن یۆرۆ بۆ مانچێسته‌ر یونایتد گواسترایه‌وه، له‌وكاته‌وه 99 یاری له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به درێسی مان یونایتد كردووه، 17 گۆڵ و 18 ئاسیستی تۆمار كردووه.