"فه‌زای نیشتیمانی" بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله راگه‌یه‌ندرا
K24- هه‌ولێر:
دوا زانیارییه‌كانی گوڕانكارییه سیاسییه‌كان بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله ئاماژه به رێككه‌وتنێكی نوی له‌نێوان لایه‌نه‌كان بۆ راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن، وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا كوتله‌كه به‌ناوی "فه‌زای نیشتیمانی" راده‌گه‌یه‌ندرێت، كه له داهاتوودا ده‌بێته بنه‌مای پێكهێنانی حكوومه‌ت.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، رێككه‌وتنێكی نوێ بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله به‌ناوی "فه‌زای نیشتیمانی" له‌نێوان هه‌ریه‌ك له "سائیرون، فه‌تح، هاوپه‌یمانی هێزی عێراقی، پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و نه‌سر به هه‌ردوو له‌ته‌كه‌یه‌وه" كراوه.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك به سایتی مه‌وازین نیووزی راگه‌یاندووه، "ئێستا دانوستانه‌كانی نێوان ئه‌و لایه‌نانه بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله به‌رده‌وامن و پێشبینی ده‌كرێت له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا رابگه‌یه‌ندرێت".
هه‌رچه‌نده ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه به‌وه ده‌دات، "ره‌وتی حیكمه و لیستی نیشتیمانی و هاوپه‌یمانی بڕیار تائێستا بڕیاری كۆتاییان نه‌داوه، به‌ڵام لارینه‌بوونێكی سه‌ره‌تاییان بۆ هاتنه ناو ئه‌و كوتله‌یه هه‌یه"، له‌كاتێكدا سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی دیكه‌ی عێراق دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، هه‌ریه‌ك له ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی، ره‌وتی حیكمه به سه‌رۆكایه‌تی عه‌ممار حه‌كیم و به‌شێك له لایه‌نه كوردییه‌كان به‌ره‌و ئۆپۆزسیۆنبوون هه‌نگاو ده‌نێن.
سه‌رچاوه‌كان دووپاتیانكرده‌وه، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در و سه‌ركرده‌ی كوتله‌ی سائیرون داوای له هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در و هاوكات سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح كردووه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا كاندیدی خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌ش بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو هه‌ریه‌ك له هاوپه‌یمانی سائیرون و فه‌تح به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا له به‌سره له‌ئارادایه، داوایان له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق كرد، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌ش بكات، ئه‌م هاوهه‌ڵوێستییه‌ی فه‌تح و سائیرونیش بوو به بنه‌مایه‌ك بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌یان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو، به‌مه‌ش عه‌بادی ئه‌و چانسه‌ی له‌ده‌ستدا كه بتوانێت بۆ دووه‌م ویلایه‌ت له پۆسته‌كه‌یدا بمێنێته‌وه.
H.B