زێدان به مه‌رجی گواستنه‌وه‌ی ئه‌م 4 یاریزانه ده‌چێته مانچێسته‌ر یونایتد
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا پێشبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه زینه‌دین زیدان شوێنی خۆزێ مۆرینهۆ بگرێته‌وه، له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتد زیزۆ بڕیاری داوه 4 یاریزان له‌گه‌ڵ خۆی بگوازێته‌وه.
رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه ته‌مه‌نی خۆزێ مۆرینهۆ له راهێنه‌رایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتد به‌ره‌و كۆتایی ده‌ڕوات و نزیكترین بژارده‌ش بۆ شوێنگره‌وه‌ی زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری پێشووی ریال مه‌دریده.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ
ده‌ستی پێكردووه، له كۆی 4 یاری 2 یاری دۆڕاندووه، به‌مه‌ش ناكۆكییه‌كی زۆر له ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی یانه‌كه دروست بووه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه به گوێره‌ی میدیاكان تادێت ناكۆكی و ئاڵۆزی نێوان مۆرینهۆ و پۆگبا زیاتر ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه به‌رپرسانی یانه‌كه چاوه‌ڕوانی یاری داهاتووی یانه‌كه له پرێمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر واتفۆرد ده‌كه‌ن، له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی ده‌یانه‌وێت زینه‌دین زیدان بكه‌نه جێنشینی.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه زیزۆ له ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندیكردنی به مان یونایتد ده‌یه‌وێت هه‌ریه‌كه له (تیاگۆ ئالكانتارا، خامیس رۆدریگێز، تۆنی كرووس و ئیدینسۆن كاڤانی) بۆ ریزه‌كانی مان یونایتد بگوازێته‌وه.