مه‌رجه‌عییه‌ت خه‌ونی عه‌بادی ده‌زڕێنی
K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له نه‌جه‌ف، پاڵپشتی هیچ یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه ناكات ببنه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران كه ساڵانی رابردوو ده‌سه‌ڵاتدار بوون".
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سیستانی پاش رۆژێكه له ئاشكراكردنی بۆچوونه‌كه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی سائیروون كه گوتبووی: "سیستانی 5 ناوی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو ره‌تكردووه‌ته‌وه‌و یه‌كێك له‌وانه‌ش حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتی نه‌سره".
سه‌باح ساعدی له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا گوتوویه‌تی: "عه‌لی سیستانی له دانووستانه‌كه‌ی نه‌جه‌فدا به دانووستانكاره ئێرانییه‌كه‌ی گوتووه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، نووری مالیكی، هادی عامری، فالح فه‌یاز و تارق نه‌جم، هیچ چانسێكیان له به‌رده‌مدا نییه بۆ ئه‌وه‌ی ببن به سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق".
به‌ڵام پێگه‌ی فه‌رمی عه‌لی سیستانی لێدوانی كه‌سێكی به‌ناوی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: "دیاریكردنی سه‌رۆكوه‌زیران له‌لایه‌ن گه‌وره‌ترین كوتله‌ی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌بێت و مه‌رجه‌عی باڵا ناوی هیچ سیاسییه‌كی ره‌تنكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق وه‌ربگرێ".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "به‌گوێره‌ی ده‌ستوور كاری كوتله گه‌وره‌كه‌یه كاندید دیاری بكات و كه‌س ناتوانێت كاندیدی ئه‌وان ره‌تبكاته‌وه و مه‌رجه‌عییه‌تی نه‌جه‌ف هیچ كاندیدێكی بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه و ناوی هیچ كه‌سێكی له هیچ لایه‌نێكیش بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه هه‌ڵنه‌بژاردووه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت ده‌ڵێت: "ته‌نها عه‌لی سیستانی به راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ گوتوویه‌تی، پاڵپشتی هیچ یه‌كێك له‌وانه ناكات كه ساڵانی رابردوو ده‌سه‌ڵاتدار بوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی جیاوای له‌نێوان ئه‌و سیاسیانه‌دا بكات كه سه‌ر به چ حزبێكن یان سه‌ربه‌خۆن، چونكه زۆرینه‌ی گه‌لانی عێراق هیچ هیوایه‌كیان به‌وانه نه‌ماوه كه له رابردوودا فه‌رمانڕه‌وا بوون به‌هۆی باشنه‌بوونی گوزه‌رانیان و به‌رده‌وامی گه‌نده‌ڵییه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "سیستانی پێیباشه ده‌موچاوێكی نوێی خاوه‌ن توانا و خاوێن و ئازا و به ئیراده بهێنرێته پێشه‌وه، ئه‌وكاته ده‌توانێت به‌رده‌وام بێت له‌گه‌ڵی و ئامۆژگاریی پێشكه‌ش بكات له‌باره‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات، ئه‌گینا مه‌رجه‌عییه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له بایكۆتكردنی به‌رپرسه حكوومییه‌كان و به‌رگری له ده‌نگی سته‌ملێكراوان و وه‌رگرتنه‌وه‌ی مافه‌كانیان ده‌كات".