هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ به‌سره ئاشكرا ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
ئیحسان شه‌مه‌ری، راوێژكاری سیاسی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ پارێزگای به‌سره له باشووری عێراق بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ئه‌و پرۆژانه‌یه كه بۆ خزمه‌تكردنی پارێزگاكه ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان ده‌كرێت".
شه‌مه‌ری به كه‌ناڵی "روسیا الیوم"ـی گوتووه: "عه‌بادی له‌گه‌ڵ خۆیدا ژماره‌یه‌ك له‌و وه‌زیرانه‌شی بردووه كه ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه راسته‌وخۆ پاره خه‌رج بكه‌ن، جگه له‌وه‌ش ده‌یه‌وێت خۆی راسته‌وخۆ سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پرۆژانه بكات كه له پارێزگاكه جێبه‌جێ ده‌كرێن".
سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی پاش رۆژێكه له هێوربوونه‌وه‌ی تووڕه‌یی خه‌ڵكی به‌سره، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی له رۆژی هه‌ینی رابردووه‌وه تووڕه‌ییان گه‌یشته ئاستی سووتاندنی باره‌گای حزب و گرووپه‌كان و ته‌نانه‌ت كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان له به‌سره سووتاند، به‌هۆی پێكدادانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 15 خۆپیشانده‌ر كوژران.
ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی پارێزگاكه‌ش كه له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مووزی رابردووه‌وه ده‌ستیپیكردبوو، به‌هۆی داڕووخانی ژیرخانی پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی پارێزگاكه و نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه‌و كاره‌با و هه‌لی كاره‌وه تا ئێستا درێژه‌ی هه‌یه.