به‌رهه‌ڵستكارانى ئه‌ردۆغان بۆ چاره‌سه‌رى ئيدلب نه‌خشه‌ڕێگه‌يه‌ك پيشانى حكومه‌ت ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر:
پارتى گه‌لى كۆماريى، به‌رهه‌ڵستكارى حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره، رايگه‌ياند، نه‌خشه‌ڕێگه‌يه‌كيان بۆ چاره‌سه‌رى پرسى ئيدلب ئاراسته‌ى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى توركيا كردووه.
جێگرى سه‌رۆكى پارته‌كه، ئونال شه‌فيق ئوز، رايگه‌ياند، كۆبوونه‌وه لوتكه‌ييه‌كه‌ى 7ى ئه‌م مانگه له تاران به‌س نييه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى ئيدلب.
پوخته‌ى ناوه‌ڕۆكى نه‌خشه‌ڕێگه‌كه:
1.جياكردنه‌وه‌ى مه‌ده‌نييه‌كان و گرووپه به‌رهه‌ڵستكاره سياسييه‌كان له تيرۆريستان و دابينكردنى په‌ناگه‌يه‌ك بۆيان له ناو سووريادا.
2.توركيا داوا له هه‌موو گرووپ و ميليشياكان بكات، چه‌ك دابنێن.
3.ئيدلب بۆ توركيا پرسێكى تايبه‌ت به ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركه و پێويسته رێككه‌وتنى ئه‌ده‌نه‌ى 1998ى نێوان ديمه‌شق و ئه‌نقه‌ره نوێبكرێته‌وه.
4.پێويسته هه‌ريه‌ك له به‌شدارانى ئه‌ستانه و سوچى و ئه‌مه‌ريكا بۆ تاوتوێكردنى پرسى په‌يه‌ده و يه‌په‌گه بهێنرێنه سه‌ر هێڵ و ته‌نيا پشت به وتوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌وروپاييه‌كان نه‌به‌سترێت.
5.توركيا سووربێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئيدلب هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسايشى نه‌ته‌وه‌ييه‌كه‌ى درووست ده‌كات و پێويسته ئه‌و په‌يامه بگه‌يه‌نێته ئه‌وروپاييه‌كان.
6.ده‌بێت سوپاى توركيا چاودێرى زۆر بخاته سه‌ر ئه‌و گرووپانه‌ى دنه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ده‌ن هێرش بكاته سه‌ر شاره‌كه.
ئيدلب، هاوسنوورى توركيايه و له سه‌دا حه‌فتاى شاره‌كه به‌ده‌ست گرووپى هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شامه‌وه‌يه، كه رێكخستنى به‌ره‌ى نووسره‌ى جاران و باڵى سوورياى رێكخراوى قاعيده‌يه.
سه‌رچاوه: زه‌مان
ئ.ر