زیدان ده‌یه‌وێت به‌م پێكهاته‌یه راهێنه‌رایه‌تی مانچێسته‌ر یونایتد بكات
زێنه‌دین زیدان دوای جێهێشتنی ریال مه‌درید بۆ یه‌كه‌مجار قسه له‌سه‌ر داهاتووی خۆی ده‌كات و دەڵێت: چاوەڕێم بکەن بەمزووانە دەگەڕێمەوە، میدیاكانی بریتانیاش ئه‌م لێدوانه‌ی زیزۆ به ئاماژه‌یه‌ك بۆ شوێنگره‌وه‌ی خۆزێ مۆرینهۆ وه‌سف ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه زینه‌دین زیدان له ئه‌گه‌ری وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت به‌م پێكهاته‌ی خواره‌وه یاری بكات.
گۆڵپارێز: دی خیا
به‌رگریكاران: رافایل ڤاران، ڤالێنسیا، لیندیلۆف، لوك شا‌و
ناوه‌راستكارن: تۆنی كرووس، پۆڵ پۆگبا، تیاگۆ ئالكانتارا و خامیس رۆدریگێز
هێرشبه‌ران: ڕاشفۆرد و كاڤانی
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به سه‌ره‌تایه‌كی خراپ له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ
ده‌ستی پێكردووه، له كۆی 4 یاری 2 یاری دۆڕاندووه، به‌مه‌ش ناكۆكییه‌كی زۆر له ژووری جلگۆڕینی یاریزانانی یانه‌كه دروست بووه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه به گوێره‌ی میدیاكان تادێت ناكۆكی و ئاڵۆزی نێوان مۆرینهۆ و پۆگبا زیاتر ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه رۆژنامه‌ی میره‌ر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه به‌رپرسانی یانه‌كه چاوه‌ڕوانی یاری داهاتووی یانه‌كه له پرێمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر واتفۆرد ده‌كه‌ن، له ئه‌گه‌ری شكستهێنانی ده‌یانه‌وێت زینه‌دین زیدان بكه‌نه جێنشینی.