ناوى كانديدانى سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یه‌ندران
K24- هه‌ولێر:
هه‌شت په‌رله‌مانتار خۆیان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی چواره‌م خولی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كاندید كردووه و داواكری خۆكاندیدكردنیان پێشكه‌ش به محه‌مه‌د عه‌لی زه‌ینی، سه‌رۆكی ته‌مه‌ن "به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار" كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆپییه‌كی لیستی ناوی كاندیدانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی به كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" داوه، كه ناوی 8 كه‌س له‌خۆ ده‌گرێت كه سه‌رجه‌میان له پێكهاته‌ی سوننه‌ن، ئه‌وانیش بریتین له:
"محه‌مه‌د ته‌میم، وه‌زیری پێشووی په‌روه‌رده، ته‌ڵال زه‌وبه‌عی سه‌رۆكی پێشووی لێژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مان، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا جبووری، پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین، ئوسامه نوجێفی، سه‌رۆكی پێشووتری په‌رله‌مان، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، پارێزگاری پێشووی ئه‌نبار، ئه‌حمه‌د جبووری، په‌رله‌مانتاری نه‌ینه‌وا، ره‌شید عه‌زاوی، سه‌ركرده له حیزبی ئیسلامی و محه‌مه‌د خالیدی، بڕیارده‌ری خولی پێشووتری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران".
كاندیدكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانه بۆ ئه‌و پۆسته له پێكهاته‌ی سوننه بۆئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه، كه هه‌رچه‌نده له ده‌ستووردا ئاماژه‌ی پێ نه‌دراوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی هاوكێشه و ته‌وافوقی سیاسی عێراقی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پشكی پێكهاته‌ی سوننه‌یه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پشكی شیعه‌یه و سه‌رۆك كۆماریش پشكی كورده.
H.B