له باره‌ى درووستكردنى مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئه‌مريكييه‌كان له عێراق واشنتن هۆشدارى ده‌داته ئێران
K24- هه‌ولێر:
كۆشكى سپى ئه‌مه‌ريكا هۆشدارى دايه كۆمارى ئيسلامى ئێران له ئه‌گه‌رى روودانى هه‌ر كرده‌وه و په‌لامارێك بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و هاووڵاتيانى ئه‌مه‌ريكى له عێراقدا. ئه‌م هۆشداريدانه دواى ئه‌وه دێت، كه له راپۆرتێكدا سایتی مه‌وازین بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 19 نووسینگه‌ی رۆژنامه‌وانی و 6 رێكخراوی بیانی نووسینگه‌كانیان داخستووه و له ترسی رفاندن عێراقیان به‌ره‌و هه‌ولێر و وڵاتانی دراوسێ جێهێشتووه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند گروپێكی چه‌كدار هه‌ڵمه‌تێكی رفاندنیان ده‌ستپێكردووه.
ئه‌و سایته ئه‌لیكترۆنییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌وروپا به گشتی داوایان له هاووڵاتیه‌كانیان كردووه، به‌زووترین كات په‌یوه‌ندی به نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كانیانه‌وه بكه‌ن و عێراق جێ بهێڵن، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له شاری به‌غدا به‌و سایته‌ی راگه‌یاندووه، "باڵیۆزخانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای له هاووڵاتییه‌كانیان له سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق كردووه، كه له نووسینگه‌كانی رۆژنامه‌وانی و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كار ده‌كه‌ن، به‌زووترین كات ئه‌و وڵاته جێ بهێڵن، ته‌نیا ئه‌وانه نه‌بن كه له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن".
هه‌ر له‌مچوارچێوه‌یه‌شدا كۆشكی سپی هۆشداری داوه‌ته ئێران، له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر ده‌ستدرێژیه‌ك بۆ سه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، پێویسته تاران به‌رگه‌ی كاردانه‌وه‌كانی واشنتۆن له‌ئه‌ستۆ بگرێت.
وه‌ك ئه‌و سایته ئاماژه‌ی پێداوه، "ئه‌مه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك راپۆرت هاتووه، كه باس له ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تێكی رفاندن له‌لایه‌ن چه‌ند گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به ئێران ده‌كه‌ن".
ئاشكراشیكردووه، زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی ئه‌و نووسینگانه‌ی داخراون روویان له هه‌ولێر و ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوسێی عێراق كردووه، كه ئاسایشییان تێدا پارێزراو ده‌بێت.
H.B