ئێران كۆنسوڵخانه‌ی خۆی له به‌سره كرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزخانه‌ی ئێران له به‌غدا، دووباره كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌سره‌ی باشووری عێراق كرده‌وه، كه پێشتر له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێنرابوو.
ئیره‌ج مه‌سجیدی، باڵیۆزی ئێران له عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له كاتی كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه له به‌سره گوتی: "هێرشكردنه سه‌ر كۆنسوڵخانه‌كه‌مان كاریگه‌ریی له په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو وڵاته ناكات و هاوبه‌شی زۆر هه‌ن، چونكه دوژمنی هاوبه‌شمان هه‌ن و ده‌یانه‌وێ ئه‌و په‌یوه‌ندییانه تێكبده‌ن، ئێمه نامانه‌وێت كۆنسوڵخانه‌كه‌مان بۆ یه‌ك رۆژیش له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان رابوه‌ستێت".
ئیره‌ج مه‌سجیدی روونیشی كرده‌وه، له ئێستادا هیچ لایه‌نێكی دیاریكراو به سووتاندنی كۆنسوڵخانه‌كه تۆمه‌تبار ناكه‌ن و دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌ركی به‌رپرسانی عێراقه ده‌ستدرێژیكاران ده‌ستنیشان بكه‌ن، هێرشكاران هیچ په‌یوه‌ندییه‌كان به گه‌لی عێراقی دۆستی ئێرانه‌وه نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كێشه‌ی ئاو له به‌سره هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به وڵاته‌كه‌ی ئه‌وانه‌وه نییه و رایگه‌یاند، ناوچه‌كه به گشتی به ده‌ست وشكه‌ساڵییه‌وه ده‌ناڵێنێت و له ناوچه‌كانی باشووری ئێرانیش هه‌مان كێشه هه‌یه.
لای خۆیه‌وه ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره رایگه‌یاند، كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران به‌و شێوه خێرایه، نیشانه‌ی په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان عێراق و ئێرانه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، حكوومه‌تی خۆجێیی به‌سره كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات رووداوێكی وا روونه‌دات كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كان بكات.
رۆژی 7ی سێپتێمبه‌ر، خۆپیشانده‌ران له به‌سره، هێرشیان كرده سه‌ر بنكه و باره‌گا حزبی و حكوومییه‌كان و ئاگریان له ژماره‌یه‌ك باڵه‌خانه به‌ردا، كه یه‌كێك له‌وانه باڵه‌خانه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی ئێران بوو.
خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی پارێزگاكه، به هۆی بێكاری كوشنده و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانه‌وه ده‌ستیپێكردووه، له سه‌رووی هه‌مووشیان ئاوی پاكی خواردنه‌وه و كه‌می كاره‌بای نیشتمانییه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه ته‌ندرووستییه‌كان، ئاوی پارێزگاكه 100% پیسه و به هۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیسیش، رۆژانه 400 كه‌س ژه‌هراوی ده‌بن و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌كرێن.
ا. م