پوتین ژه‌مه دڵخوازه‌كه بۆ دۆسته نزیكه‌كه‌ی ئاماده ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا، له میانی پێشوازیكردنی شی جینپینگ، سه‌رۆكی چین، جۆره خواردنێكی تایبه‌تی بۆ ئاماده ده‌كات.
په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و چین، له‌وپه‌ڕی پته‌ویدان و جه‌مسه‌رێكی دیكه‌ن به‌رامبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا و جیهانی رۆژئاوا، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا، له ته‌واوی سه‌ردانه‌كان، پوتین و شی جینگپینگ، جگه له گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌ی دیپلۆماسی، چالاكی دیكه‌ی جۆراوجۆریشیان ده‌بێت.
له دوایین سه‌ردانی شی جینپینگ، سه‌رۆكی چین بۆ رووسیا، له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین، هاوتا رووسه‌كه‌ی، سه‌ردانی شاری ڤلادیڤۆستۆكیان كرد، له‌وێش پوتین ژه‌مه دڵخواز و تایبه‌ته‌كه‌ی بۆ دۆسته چینییه‌كه‌ی ئاماده كرد، كه ماسی كاڤیاره.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، دوای ئاماده‌كردنی ژه‌مه‌كه، به یه‌كه‌وه خواردنه‌كه تام ده‌كه‌ن.
ا. م