ئێران بۆ هه‌ڵگرتنی نه‌وت په‌نا بۆ "فێڵێكی كۆن" ده‌بات
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی بلوومبێرگی ئابووری ئه‌مه‌ریكی، بڵاویكرده‌وه، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی واده‌ی راگه‌یاندنی پاكێجی دووه‌می سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێران، تاران په‌نا ده‌باته به‌ر كۆگاكردنی نه‌وت له كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له كه‌نداو.
ئاژانسه‌كه باس له‌وه ده‌كات، كه‌ڵه‌كه بوونی نه‌وتی كۆگاكراوی ئێرانی، ده‌ریده‌خات سزا نوێكانی واشنتن و ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، به‌رهه‌می ده‌بێت، ئێستاش خه‌ریكه واده‌ی راگه‌یاندنی پاكێجی دووه‌می سزاكانی سه‌ر تاران نزیكبووه‌ته‌وه.
له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی كۆتایی، ئاژانسه‌كه پێنج كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ده‌ستنیشانكردووه، كه نه‌وتی ئێرانی تێدا كۆگاكراوه و له نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و وڵاته له كه‌نداو، جێگیر كراون.
ئێران پێشتر، به‌ر له واژۆكردنی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی، له‌گه‌ڵ وڵاتانی 5+1 له ته‌ممووزی 2015، هه‌مان ته‌كنیكی بۆ كۆگاكردنی نه‌وت به‌كارهێناوه، به‌ڵام دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنه‌كه و سه‌پاندنی سزای ئابووری، جارێكی دیكه هه‌مان ته‌كنیك به‌كارده‌هێنێته‌وه.
ئاژانسه ئه‌مه‌ریكییه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره ئێرانییه‌كان، ئێستا بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك نه‌وت هه‌ڵده‌گرن، نه‌ك چه‌ند مانگێك.
سه‌رچاوه: سكای نیوز
ا. م