سعوودیە پیاوێک بەهۆی خواردنی نانی بەیانی لەگەڵ کچە هاوکارێکی دەستگیردەکات
K24 – ههولێر:
بەرپرسانی وڵات سعوودییە پیاوێکی میسری بەهۆی نانخواردن لەگەڵ کچە هاوکارێکی دەستگیردەکەن.
لەکاتی خواردنی نانی بەیانی، پیاوەکە ڤیدیۆیەکی خۆی و کچەکەی بڵاوکردۆتەوە کە تیایدا نان دەخۆن و پێدەکەنن لە رێستۆرانتی هۆتێلێکی شاری جەدەی سعوودییە، ئەمەش بەرپرسانی شارەکەی تووڕەکردووە و بە پێچەوانەی یاساکانی وڵاتی سعوودییەی دەزانن.
بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، وەزارەتی کاری سعوودییە رایگەیاندووە، ئەوان ئەو هاووڵاتییە میسرییەیان بەهۆی بڵاوکردنەوەی "ڤیدیۆیەکی نەشیاو" دەستگیرکردووە.
لە وڵاتی سعوودییە، ژن و پیاوان گەر سەر بەیەک خێزان نەبن یاخود زۆر نزیک نەبن، ناتوانن پێکەوە لە شوێنە گشتییەکان دابنیشن و نان بخۆن.
جیا لەو پیاوە میسرییە، خاوەنی هۆتێلەکەش لەلایەن بەرپرسانەوە سزادراوە.
H.J