له سنوورى داقووق چهكدارانى داعش گهنجێكى كورديان رفاند
K24 – ههولێر:
ئهمشهو ژمارهيهك چەکداری داعش ههڵيانكوتايه سهر ئاوایی دارا لە گوندى حەفتەغاری سەربە قەزای داقووق و گەنجێکی کوردیان رفاند.
شاهێدحاڵێکی خەڵکی گوندەکە، کە چەکدارەکانی بینیوە، بە کوردستان24ی راگەیاند، سەرەتا ئەوچەکدارانە کە ژمارەیان نزیکەی 15 کەس دەبوو هاتنە نزیک گۆڕەپانی تۆپی پێی گوندەکە، دوای بینینی چەکدارەکان، کە بەعەرەبی قسەیان کردووە ئەو گەنجانەی لە گۆڕەپانەکە بوونە هەڵهاتوون دواتر چەکدارەکان چوونەتە سەر بنکەی تەندرووستی گوندەکە و شۆفێرێکی ئەنبۆڵانسیان بەناوی سەباح تاهیر بەرەو شوێنێکی نادیار رفاندووە.
گوتیشی: دوای ئەوەی خەڵکی گوندەکە ویستوویانە رووبەڕوویان ببنەوە، بەڵام ئەوان دیار نەماون و گوندەکەیان جێهێشتووە.
راشیگەیاند، ئێستا جارێکی دیکە ترس و دڵەڕاوکێ لە ناو خەڵکی حەفتەغار بڵاوبووهتەوە، کە لە رابردووشدا چەندین جاری دیکە چەکدارانی داعش هاتوونەتە گوندەکە و بە ئاشکرا هەڕەشەیان کردووە و خەڵکی گوندەکەشیان کووشتووە، بەوهۆیەشەوە چەندین کەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه.