هه‌ڵبژاردن و حكومه‌ت و سه‌رۆك كۆمار یه‌كێتی كۆده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پرسی هه‌ڵبژاردن و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و پۆستی سه‌رۆك كۆمار تاوتوێ ده‌كات.
په‌یامنێری كوردستان24 له سلێمانی ئاشكرایكرد، بڕیاره ئه‌مڕۆ كاتژمێر 11ـی پێش نیوه‌ڕۆ، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆببێته‌وه، به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن لەسەر چه‌ندین پرس.
په‌یامنێری كوردستان24 گووتی: "پرسه‌كانی هەڵبژاردن و هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ئه‌و حزبه و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و پۆستی سه‌رۆك كۆمار و دۆخی ناوچەكە، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌بێت".