به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ره‌سوڵ كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شاندى هاوپه‌يمانى بۆ ديموكراسى و دادپه‌روه‌رى به سه‌رۆكايه‌تى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح گه‌يشته ماڵى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان.
به گوێره‌ى زانيارى په‌يامنێرى كوردستان24، ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه، تاوتوێكردنى پرسى گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵحه بۆ ناو ريزه‌كانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان.
دوێنێ ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردايه‌تى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان كۆبوويه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، ئه‌نجوومه‌نه‌كه، راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتبوو، بۆ بڕیاری هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپەروەریش، لەگەڵ یەكێتی دەست بە گفتوگۆ بكەن بۆ یەكگرتنەوە، سەركردایەتی پیشوازی لەم دەستپێشخەرییە كرد، وەفدێكی باڵای بۆ لێكتێگەیشتن‌و سەرەنجام یەكگرتنەوە، پێكهێنا.
هاوكات له‌سه‌روبه‌ندى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى يه‌كێتييدا، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح نامه‌يه‌كى بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه ناردبوو و تێيدا تا ئاستى يه‌كگرتنه‌وه له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئاماده‌يى ده‌ربڕيبوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆدا، هه‌ريه‌ك له بافڵ تاڵه‌بانى، لاهور جه‌نگى، ئه‌رسه‌لان بايز، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا ئاماده بوونه.