تۆمه‌تی "گێچه‌ڵی سێكسی" ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی نه‌ته‌نیاهو ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
شه‌پۆلێكی سكاڵای ژنان نووسینگه‌ی تایبه‌تی بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌گرێته‌وه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌شی ئاراسته‌كردنی تۆمه‌تی "گێچه‌ڵی سێكسییه".
برێت سیتیڤنز، رۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریكی له وتارێكدا له رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز" ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێشتر هۆشداری داوه‌ته رۆن دیرمر، باڵیۆزی ئیسرائیل له ئه‌مه‌ریكا و له گێچه‌ڵی سێكسی ده‌یڤید كێیسی گوته‌بێژی نووسینگه‌ی نه‌ته‌نیاهو ئاگاداری كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "هائارێتز"ی ئیسرائیلی، به هۆی سكاڵای ئه‌و 14 ژنه، كه به شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو له‌لایه‌ن گوته‌بێژه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه، گوته‌بێژه‌كه به شێوه‌یه‌كی كاتی له پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه.
یه‌كێك له‌و ژنانه، ده‌یڤید كه‌یس به "گێچه‌ڵی سێكسی" تۆمه‌تبار ده‌كات، كه له نووسینگه‌ی نه‌ته‌نیاهو كاری كردووه، هه‌رچی سكاڵای ژنه‌كانی دیكه‌یه، باس له‌وه ده‌كه‌ن، به‌ر له‌وه‌ی ده‌یڤید كێیس ببێته گوته‌بێژی نه‌ته‌نیاهو گێچه‌ڵی سێكسی پێكردوون.
لای خۆیه‌وه كێیس ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، تۆمه‌تی ناڕاستن، راشیگه‌یاندووه، به شێوه‌یه‌كی كاتی پۆسته‌كه‌ی جێده‌هێڵێت، بۆ ئه‌وه‌ی كاتی خۆی ته‌رخان بكات وه‌ڵامی ئه‌و تۆمه‌تانه بداته‌وه.
به گوێره‌ی دوایین راپۆرتی "نیویۆرك تایمز"، ستیڤنز، كه نووسه‌رێكی نزیكه له ئیسرائیل، باڵیۆزی ته‌لئه‌ڤیڤی له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ده‌یڤید كێیس ئاگاداركردووه‌ته‌وه، له ساڵی 2016ش ئه‌و نووسه‌ره، دامه‌زراندنی كێیسی وه‌ك گوته‌بێژی نه‌ته‌نیاهو، به مه‌ترسی بۆ سه‌ر ژنانی ته‌واوی نووسینگه‌كانی حكوومه‌تی ئیسرائیل وه‌سفكرد.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی "نیویۆرك تایمز"، ئه‌و كات ستیڤنز بۆ رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" كاریكردووه، به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته نه‌شیاوه‌كانی به‌رامبه‌ر به ژنان، رێگه‌ی نه‌داوه كێیس سه‌ردانی نووسینگه‌ی رۆژنامه‌كه بكات و خۆیشی به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ هۆشداری داوه‌تێ و پێیگه‌وتووه: "كرده‌وه‌كانت شه‌رمه‌زاركه‌رن و پیاوانت شه‌رمه‌زار كردووه".
ا. م