ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو وازهێنانی خۆی له حزبه‌كه راگه‌یاند

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی له سنوری بادینان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی خۆیی له یه‌كگرتوو راگه‌یاند.
عه‌لی ئیبراهیم عه‌لی، ئه‌ندامی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو، روونی ده‌كاته‌وه، حزب چوارچێوه‌یه‌كی به‌رته‌سكه و بوێری گۆڕانگاری و نوێگه‌ری نییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوو ده‌ڵێت: "یه‌كگرتووش وه‌ك به‌شێك له حزبه‌كانی دیكه‌ی كوردستان دروشمی گه‌وره‌ی هه‌یه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه له ناوخۆی حزبدا جێبه‌جێیان بكات".
ره‌تیشیده‌كاته‌وه په‌یوه‌ندیی به هیچ حزب و لایه‌نێكی دیكه‌ی سیاسییه‌وه كردبێت و ده‌ڵێت: "له داهاتوودا ئه‌گه‌ر حزبێك به دڵم بێت ئه‌وا دوور نییه په‌یوه‌ندیی پێوه بكه‌م".