ئایفۆنی نوێ ژنان تووڕه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك ژنانی ئه‌مه‌ریكا، بێزاری خۆیان له ئایفۆنه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیا ئه‌پڵ ده‌رده‌بڕن و رایده‌گه‌یه‌نن، كۆمپانیاكه له درووستكردنی قه‌باره‌ی ئایفۆنی نوێ، ره‌چاوی قه‌باره‌ی ده‌ستی ژنانی نه‌كردووه و له‌گه‌ڵ ده‌ستییان ناگونجێت.
به گوێره‌ی وێبسایتی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی، قه‌باره‌ی ئایفۆن ئێكس ئێس له 5.8 ئینجه‌وه بووه‌ته 6.5 ئینج.
ئه‌و ژنانه‌ی ره‌خنه له‌و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌ی بواری ته‌كنه‌لۆژیا ده‌گرن و رایده‌گه‌یه‌نن، ده‌بێت ئه‌و كۆمپانیایه ره‌چاوی جیاوازییه فسیۆلۆژییه‌كانی نێوان پیاوان و ژنان بكات و ده‌ستی ژنان نزیكه‌ی یه‌ك ئینج له ده‌ستی پیاوان بچووكتره.
رۆژنامه‌كه له زاری یه‌كێك له ژنه چالاكوانه‌كان، به ناوی (كارۆلین كریادۆ) بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئایفۆنی نوێ زیان به ته‌ندرووستی و ده‌ست ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی گه‌وره‌یی قه‌باره‌كه‌ی.
لای خۆیه‌وه جیس فیلیپ، خانمه په‌رله‌مانتاری به‌ریتانی، هه‌مان بۆچوونی هه‌یه و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌پڵ به‌رهه‌مه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای قه‌باره‌ی پیاوان دیزاین ده‌كات.
ئه‌و سیاسه‌توانه به‌ریتانییه پێیوایه، ئه‌و كاره‌ی كۆمپانیاكه ده‌بێته هۆی تووڕه‌بوونی ژنان، چونكه بڕه پاره‌یه‌كی زیاتر بۆ كڕینی ئامێرێك ده‌ده‌ن، كه له‌گه‌ڵ قه‌باره‌ی ده‌ستی پیاوان گونجاوه، نه‌ك هی ئه‌وان.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، ئه‌پڵ 3 مۆبایلی نوێی له مۆدێله‌كانی "ئایفۆن ئێكس ئێس، ئایفۆن ئێكس ئێس ماكس و ئایفۆن ئێكس ئار"ی نمایشكرد له‌گه‌ڵ كاتژمێری هۆشمه‌ندی ئه‌پڵ، به‌ڵام دوای كۆنگره‌ی كۆمپانیاكه، ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی ئه‌پڵ كراوه و باس له‌وه ده‌كرێت، ئه‌پڵهیچ شتێكێ نوێ و ئه‌وتۆی له مۆبایله نوێیه‌كانی ئایفۆندا نییه.