ھەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانى عێراق بۆ سبەی دواخرا
K24 - هه‌ولێر:
پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ سبه‌ی دواخرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێك له كاندیدان بۆ پۆستی جێگری دووه‌م، له 165 ده‌نگ زیاتری نه‌هێناوه، كه نیوه زیاتری په‌رله‌مانه، پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه بۆ سبه‌ی دواخراوه.
به گوێره‌ی ده‌نگدانه نهێنییه‌كه، دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد كه كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان بوو بۆ ئه‌و پۆسته، 152 ده‌نگی هێناوه، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شیدی كاندیدی كۆمه‌ڵیش، ته‌نها 45 ده‌نگی هێناوه، موسه‌ننا ئه‌مینی كاندیدی یه‌كگرتووش، 21 ده‌نگی هێناوه، 22 ده‌نگی به‌تاڵیش هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ 15ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دانیشتنی خۆی به سه‌رۆكایه‌تی به ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار، كه محه‌مه‌د زه‌ینی بوو، بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، به كۆی ده‌نگی 169 په‌رله‌مانتار، وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا، كه پشكی سووننه‌كانه، خالید عوبه‌یدیش كه خۆی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاندید كردبوو، 89 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا، ئوسامه نوجێفیش ته‌نها 19 ده‌نگ.
دواتریش دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی جێگرانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌ستیپێكرد و به ده‌نگدانێكی نهێنی، حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبی، وه‌ك جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا كه پشكی شیعه‌كانه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی جێگری دووه‌م، بۆ سبه‌ی دواخرا.
ئ. م