كریستیانۆ دوای تۆماركردنی 2 گۆڵه‌كه‌ی چی گوت؟
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له گه‌ڕی چواره‌مین سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا كۆتایی به نه‌هامه‌تییه‌كانی هێنا و دوو گۆڵی له‌سه‌ریه‌كی به 15 خولهك تۆمار كرد، دوای یارییه‌كه‌ش سه‌رسامی خۆی به به‌رگریكارانی تیپی به‌رامبه‌ر و خۆشحاڵی خۆی به‌م 2 گۆڵه مێژووییه ده‌ربڕی.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس به میدیاكانی راگه‌یاند كه زۆر دڵخۆشه كه بۆ یه‌كه‌مجار توانی له سێریا ئه‌ی گۆڵ تۆمار بكات، ده‌شڵێت: له‌م یارییه به‌رگریكارانی ساسولۆ ئێمه‌یان تووشی زه‌حمه‌تی كرد، به‌ڵام به‌هێزی یوڤێنتۆس وایكرد به كه‌متر له 3 خاڵ رازی نه‌بین.
كریستیانۆ گوتیشی: نایشارمه‌وه له‌وكاته‌ی له ریال مه‌دریده‌وه هاتمه یوڤێنتۆس وه‌ك پێویست نه‌متوانی خۆم بگونجێنم، به‌ڵام سووپاسی یاریزانانی یوڤی ده‌كه‌م پاڵپشتییه‌كی باشیان كردم بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ یوڤی خۆم بگونجێنم.
كریستیانۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی چامپیۆنزلیگ گوتی: ئه‌م پاڵه‌وانێتییه به‌لای منه‌وه زۆر گرینگ و تایبه‌ته، له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان ئه‌ركمان قورسه، به‌ڵام توانا‌مان هه‌یه ئه‌نجامی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنین.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی ئه‌مساڵ به 105 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه روویكرده یانه‌ی یوڤێنتۆس، دواى 27 شووت و 320 خولهك توانی یه‌كه‌مین گۆڵی له كاروانی وه‌رزشی خۆی به درێسی یوڤی له سێریا ئه‌ی تۆمار بكات، دوای 15 خوله‌كی تریش به‌رامبه‌ر ساسولۆ گۆڵی دووه‌می خۆی له سێریا ئه‌ی تۆمار كرد.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای تۆماركردنی ئه‌م دوو گۆڵه، ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له خوله‌كانی ئه‌ورووپا گه‌یانده 400 گۆڵ.