حه‌لبووسى ستايشى رۆڵى ئێران ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، داواى له هاوتا ئێرانييه‌كه‌ى، عه‌لى لاريجانى كرد، سه‌ردانى عێراق بكات.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ لاريجانى، ستايشى رۆڵى كۆمارى ئيسلامى ئێران و پشتيوانى كراوه‌ى له عێراق كردووه، به تايبه‌تى له هاوكارى كردنى عێراق بۆ رزگاربوون له رێكخراوى داعش.
حه‌لبووسى ئه‌وه‌شى وتووه: ئێمه ئاماده‌ين شانبه‌شانى كۆمارى ئيسلامى ئێران بوه‌ستين بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئاسايش و سه‌قامگيرى بۆ ناوچه‌كه.
بانگهێشتى عه‌لى لاريجانى له لايه‌ن حه‌لبووسييه‌وه به يه‌كه‌م كارى له‌و جۆره‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌ژمار ده‌كرێت، دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ وه‌ك سه‌رۆكى نوێى ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌ڵبژێردرا.
سه‌رچاوه: فارسنيوز
ئ.ر