گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكی: عێراق له‌به‌رده‌م جه‌نگێكی ناوخۆی خوێناویدایه
K24- هه‌ولێر:
گۆڤاری "فۆرین ئه‌فریز"ـی ئه‌مه‌ریكی له راپۆرتێكدا هۆشداری له ئه‌گه‌ری مه‌ترسیی كه‌وتنی عێراق به‌هۆی شه‌ڕێكی ناوخۆی خوێناوی ده‌دات، كه وه‌ك ئاماژه‌ی پێداوه، گروپه چه‌كداره‌كانی شیعه وڵاتیان له دۆخێكی خوێناوی نزیك كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و گۆڤاره له راپۆرته‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، "دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی رابردوودا سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یه‌ندرا، هێشتا مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر عێراق نه‌ڕه‌واونه‌ته‌وه، چونكه نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار نه‌یانتوانیوه ئه‌و هۆكار و ئاسه‌وارانه راماڵن كه پێشتریش بوونه‌ته زه‌مینه‌سازی و ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆئه‌وه‌ی داعش رووبه‌ڕێكی فراوانی خاكی عێراق داگیر بكات".
ئه‌و گۆڤاره نووسیویه‌تی، "ئێستا گروپه چه‌كداره‌كانی شیعه له‌و هێزه چه‌كدارانه‌ی عێراق به‌هێزترن، كه له ساڵی 2014 نه‌یانتوانی خۆیان به‌رامبه‌ر به هێرشه‌كه‌ی داعش راگرن، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانی شیعه له‌ناو دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تی پارێزبه‌ندییان وه‌رگرتووه و ده‌ستیان به‌سه‌ر داهات و ئیمتیازاته‌كانیشدا گرتووه", وه‌ك ئاماژه‌ی پێداوه، "ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ی ئێستا له‌نێوان گروپه چه‌كداره‌كانی شیعه له عێراق به‌دی ده‌كرێت، ئه‌و وڵاته‌یان له جه‌نگێكی مه‌ترسیداری ناوخۆیی نزیك كردووه‌ته‌وه".
H.B