ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق 39 ملیۆنی تێپه‌ڕاند
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی Our World Data كه تایبه‌تمه‌نده به چاودێریی ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان له سه‌رجه‌م وڵاتاندا رایگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی ئه‌و ئامارانه‌ی له وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌رچوون، ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق 39 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه".
پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه رووپێوێكی له رۆژی 1/9/2018 بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: "تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌و روپێو و ئامارانه ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق 39.3 ملیۆن كه‌سه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان تا رۆژی 1/9/2018 گه‌یشتووه‌ته 7,633 مليار كه‌س".
له‌و ئاماره‌دا ده‌ركه‌وتووه كه ژماره‌ی دانیشتوانی چین 1.415 ملیار و هیندستانیش 1.354 ملیار كه‌سن".