بێن فۆسته‌ر: دی خیا مێسی نێو گۆڵپارێزه‌كانی جیهانه
دوای ئه‌و ئاسته‌به‌رزه‌ی دی خیای گۆڵپارێزی مانچێسته‌ر یونایتد له پرێمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر یانه‌ی واتفۆرد پێشكه‌شی كرد، كاتێك شه‌یتانه سووره‌كان به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك یارییه‌كه‌یان برده‌وه، راسته‌وخۆ دوای یارییه‌كه گۆڵپارێزی یانه‌ی واتفۆرد رایگه‌یاند كه دی خیا مێسی نێو گۆڵپارێزه‌كانی جیهانه.
بێن فۆسته‌ر گۆڵپارێزی ته‌مه‌ن 35 ساڵه‌ی یانه‌ی واتفۆرد هۆكاری شكستی یانه‌كه‌ی بۆ ئاستبه‌رزی دی خیا گه‌ڕانده‌وه، له‌مباره‌یه‌وه گوتی: ئه‌وه‌ی له دوایین ساته‌كانی یارییه‌كه له دی خیام بینی سرووشتی نه‌بوو، هه‌ستم كرد ئه‌و مێسی نێو گۆڵپارێزه‌كانه.
فۆسته‌ر به تۆڕی هه‌واڵی سكای سپۆرتسی ئینگلیزی راگه‌یاند كه دی خیا له گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆپ بێزار نابێت، به‌تایبه‌تی له ساته یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كاندا، واهه‌ست ده‌كه‌م ئه‌و مێسی گۆڵپارێزه‌كانه و باشترینی جیهانه.