"ئالێگری بۆ پاڵپشتیكردنی كریستیانۆ، پۆگبا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه یوڤێنتۆس"
رۆژنامه‌یه‌ك ئاشكرای كردووه كه ئالێگری راهێنه‌ری یوڤێ ده‌یه‌وێت بۆ پاڵپشتیكردنی كریستیانۆ، پۆگبا له مانچێسته‌ر یونایتده‌وه بگه‌ڕێنێته‌وه.
رۆژنامه‌ی میره‌ری بریتانیا ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنێكی نێوان یوڤێنتۆس و مانچێسته‌ر یونایتدی له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پۆگبا بڵاو كردۆته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئالێگری له پێناو پۆگبا ده‌یه‌وێت دیبالا تێهه‌ڵكێشی گرێبه‌سته‌كه بكات.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه به‌رپرسانی یوڤی رازیبوون كه دیبالا و 50 ملیۆن یۆرۆ به پوگبا بگۆڕنه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، رۆژنامه‌ی توتوسپۆرت جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه پوگبا نایه‌وێت له‌گه‌ڵ مۆرینهۆ به‌رده‌وام بێت و ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌ی زستانه یانه‌كه جێبهێڵێت، نزیكترین یانه‌ش له پۆگبا یوڤێنتۆس و بارسێلۆنایه.