به‌ڤیدیۆ.. له‌تاوانێكی دڕندانه‌دا له‌به‌رده‌م هاوسه‌ره‌كه‌ی كوژرا
K24- هه‌ولێر:
له شاری میریۆلاجۆد له وڵاتی هیندستان، به ڕۆژی رووناك له تاوانێكی دڕندانه‌دا له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره كه‌سێك هێرشی كرده سه‌ر گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵی و له‌به‌رده‌م هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌قه‌مه "ساتوور" كوشتی.
برانای كۆمار، ئه‌و گه‌نجه قوربانییه بوو، كه رۆژی 14ی ئه‌م مانگه دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره سكپڕهكهی له نه‌خۆشخانه ده‌هاتنه ده‌ره‌وه، كه‌سێك له‌دواوه هێرش ده‌كاته سه‌ری و به‌لێدانی چه‌ند قهمهیهك له‌پێش چاوی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیان له‌ده‌ستده‌دات.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ئه‌و رووداوه تۆماركرداوه و وه‌ك له دیمه‌نه‌كاندا دیاره، كاتێك برانای و هاوسه‌ره‌كه‌ی لهڕێگهبوون، كه‌سێك له‌دواوه قهمهیهكی گه‌وره‌ی له‌ده‌سته و له‌پشته‌وه له ملی ده‌دات، به‌بێ ئه‌وه گوێ به پاڕانه‌وه‌ی هاوسه‌ری قوربانییه‌كه بدات، كه هه‌وڵیدا رێگری لێ بكات، به‌رده‌وام ده‌بێت تا به‌ته‌واوه‌تی ده‌یكوژێت و دواتر چه‌كه‌كه‌ی "ساتوورهكه" فڕێده‌دات و راده‌كات.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی میرۆر، ئه‌م رووداوه دوای ته‌نیا 9 مانگ له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری گه‌نجه‌كه بووه. پێشتریش پۆلیسی ناوخۆیی ئه‌و دوو هاوسه‌ره گه‌نجه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی ئاگاداری خۆیان بن، چونكه هاوسه‌رگیری ئه‌و دوو گه‌نجه به ره‌زامه‌ندی كه‌سوكاری بووك و زاواكه نه‌بووه و پۆلیس گومانی هه‌بووه له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشێكی له‌مجۆره، ئه‌مه‌ش به‌هۆی جیوازی له پله‌ی ئاینی و چینایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی.
كه‌سوكاری برانای له‌و باوه‌ڕه‌دان، ئه‌و تاوانه له‌ژێر كاریگه‌ری گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی دوو گه‌نجه‌كه ئه‌نجامدراوه، كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویانكردبووه‌وه.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، مانگێك به‌ر له رووداوه‌كه له‌ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشێكی له‌م جۆره بۆ سه‌ر زاواكه‌ی، پۆلیس قسه‌ی له باوكی كچه‌كه وه‌رگرتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی پۆلیس ورده‌كاری زیاتر له‌مباره‌یه‌وه بخاته‌ڕوو.
هه‌روه‌ك هاوسه‌ری قوربانییه‌كه‌ش تائێستا له‌و باوه‌ڕه‌دایه، باوك و براكانی له‌پشت تاوانی كوشتنی هاوسهرهكهیهوهن.
H.B