فازڵ میرانی: له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێكنه‌كه‌وین كاندیدمان بۆ سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رچه‌نده ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به یه‌ك پرۆژه چوونه‌ته به‌غدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن نه‌بێت، ئه‌وانیش كاندیدی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كاندیدبوونی خۆیشی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، میرانی رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا له حزبه‌وه هیچی پێ نه‌گوتراوه و سیڤی خۆیشی ئاماده نه‌كردووه.
ئاشكراشی ده‌كات، دوومانگ به‌ر له ئێستا به یه‌كێتییان گوتووه، وه‌ك پارتی پۆستی سه‌رۆك كۆماریان ده‌وێته‌وه و روونیشی ده‌كاته‌وه، كه یه‌كێتی ئه‌و كاته به جددی ئه‌و پرسه‌یان وه‌رنه‌گرت و ده‌ڵێت: "وایانزانیوه وه‌ك معامه‌له ئه‌و قسه‌یه ده‌كه‌ین".
له‌و گفتوگۆیه‌دا فازڵ میرانی دووپاتیش له‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌و ببێته سه‌رۆك كۆمار به ته‌نها "موخه‌سه‌سات" وه‌رناگرێت و ئه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌یڵێت ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كات و ده‌ڵێت: "بۆ نمونە ئەو ڕیفراندۆمەی کرا فشار لەکورد کرا لەوێ دەستم لەکاردەکێشایەوە و دەهاتمەوە هەولێر ، وە پڕۆژە یاسا بۆ پەرلەمان بەپێی دەستور دەنێرم، دەسەڵاتەکانی خۆم پەیڕەو دەکەم چونکە دەسەڵات لەعیراق بریتیە لە سەرۆکایەتی کۆمار و حکومەت و داد، نەک دانیشم خۆم کەناربگرم بڵێم لای من خۆشە حەقی هیچم نیە، من ئەو سەرۆکایەتی کۆمارە ناکەم".
ئ. م