ئالڤێس: ریال مه‌درید له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ زیاتر تۆقێنه‌ر بووه
دانی ئالڤێس به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی یانه‌كه‌ی له چامپیۆنزلیگ لێدوانێكی له باره‌ی رۆیشتنی كریستیانۆ دا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ریال مه‌درید به رۆیشتنی كریستیانۆ به‌هێزتر ده‌بێت.
دانی ئالڤێس یاریزانی پێشووی یانه‌كانی بارسێلۆنا و یوڤێنتۆس له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ریال مه‌درید له‌و یانانه نییه به رۆیشتنی یاریزانێك لاواز بێت.
ئالڤێس ده‌شڵێت: نابێت هانده‌رانی ریال مه‌درید ترسیان له یانه‌كه‌یان له چامپیۆنزلیگ هه‌بێت، به‌بێ كریستیانۆش به ئاسانی ده‌توانن قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ تێپه‌ڕێنن.
ئالڤێس گوتیشی: هه‌رگیز پێموایه له دوای رۆیشتنی كریستیانۆ گۆڵكردن بۆ ریال مه‌درید قورس بێت، زۆر رێگای دیكه هه‌یه راهێنه‌ر بۆ شێوازی گۆڵكردن به‌كاری بێنێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئالڤێس له كاتێكدایه كه ئه‌مشه‌و یانه‌كه‌ی (پاریس سانجێرمان) له یه‌كه‌مین گه‌ری قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی لیڤه‌رپوول ده‌بێته‌وه.