به ڤیدیۆ... ئینته‌ر میلان به ریمۆنتادا تۆتێنهامی شۆك كرد
له یه‌كه‌مین گه‌ڕی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ، ئینته‌ر میلان به 4 خولهك ریمۆنتادای له دژی تۆتێنهام تۆمار كرد و یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك برده‌وه.
گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له گێمی دووه‌م رووداوه گه‌وره‌كان بینرا، سه‌ره‌تا كریستیان ئیركسن ئه‌ستێره‌ی دانیماركی یانه‌ی تۆتێنهام له خوله‌كی 54 گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد.
دواتر له خوله‌كی 86 ماورۆ ئیكاردی ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و هانده‌رانی یانه‌كه‌ی هێنا سه‌ما، پاشان له خوله‌كی 90 ماتیاس به گۆڵێك یانه له‌نده‌نییه‌كه‌ی شۆك كرد و ئینته‌ر میلانی كرده خاوه‌نی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتن له‌م وه‌رزه.