كۆمپانیای وشه به‌ناوی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا كرا
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی، دوای گرد و موڵكه‌كانی گۆڕان، كۆمپانیای وشه‌ش به ناوی كوڕه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فاوه كران.
هه‌فته‌نامه‌ی "وشه"، له راپۆرتێكدا له ژماره (251), كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌رچووه، چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نیشانی ده‌ده‌ن، كۆمپانیای وشه، كه له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دامه‌زراوه، به ناوی كوڕه‌كانییه‌وه كراون.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه، كۆمپانیای (وشه) له ساڵی 2006 به سه‌رمایه‌ی 300 ملیۆن دينار دامه‌زرێنراوه و هاوشێوه‌ی گرده‌كه و موڵكه‌كانی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌سه‌ر چیا و نما نه‌وشیروان مسته‌فا دابه‌شكراون.
به گوێره‌ی ئه‌و نووسراوه فه‌رمییانه‌ی هه‌فته‌نامه‌كه پشتی پێ به‌ستووه، دوای دوو مانگ له كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا كه 17ی ئایار/ مایۆی 2017 كۆچی دواییكرد، خاوه‌ندارێتی كۆمپانیای وشه بۆ كوڕه‌كانی رێكخه‌ری كۆچكردووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گوازراوه‌ته‌وه.
له یه‌كێك له به‌ڵگه‌نامه‌كاندا هاتووه: "له‌سه‌ر داوای (فازڵ عبدالقادر محی ا‌لدین) به‌ڕێوه‌به‌ری رێپێدراوی كۆمپانیا (وشه بۆ راگه‌یاندن/ سنووردار) و ئاماژه به به‌شنامه‌ی شه‌رعی دادگای باری كه‌سێتی له سلێمانی ژماره (1037/قسام/2017) له 14ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2017 و ئاماژه به به‌ڵگه‌نامه له قسام ده‌رچوون ژماره 13 له چواری تهمووز/ یۆلیۆی 2017 كه تێیدا (چرا نه‌وشیروان مسته‌فا) ده‌رچوو له قسامی ئاماژه پێكراوی سه‌ره‌وه، بڕیار دراوه به گواستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پشكه‌كانی هاوپشكی كۆچكردوو نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین به بڕی 300 ملیۆن دینار بۆ هه‌ریه‌ك له میراتهگرهكانی به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه: (نما نه‌وشیروان مسته‌فا 150 ملیۆن پشك، چیا نه‌وشیروان مسته‌فا 150 ملیۆن پشك)".