یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵحی بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كاندید كرد
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به 26 ده‌نگ به‌رهه‌م ساڵحی وه‌ك تاكه كاندیدی حزبه‌كه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاریكرد‌و بڕیاره به‌رهه‌م ساڵح و ژماره‌یه‌ك له هاودیده‌كانی بگه‌ڕێنه‌وه ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
هه‌ر یه‌كه له لەتیف رەشید 1 دەنگ و محه‌مه‌د سابیر 15 و بەرهەم ساڵح 26 دەنگیان له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌وه پێدراوه.
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند: "پاش كاندیدكردنی، به‌رهه‌م ساڵح ئاماده‌یه بگةڕێته‌وه ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی زۆرینه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوون به‌رهه‌م ساڵح تاكه كاندیدی یه‌كێتی بێت بۆ وه‌رگرتنتی پۆستی سه‌رۆككۆمار به‌و مه‌رجه‌ی بگه‌ڕێته‌وه ناو یه‌كێتی و ده‌ستبه‌رداری هاوپه‌یمانی ببێت".
پێشبینی ده‌كرێت دوای ساغبوونه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی وه‌ك تاكه كاندیدی یه‌كێتی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار، به‌رهه‌م ساڵح گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو یه‌كێتی رابگه‌یێنێت و ژماره‌یه‌كیش له یه‌كێتییه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵی بگه‌ڕێنه‌وه.
هه‌ر چه‌نده مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وه‌ك كاندیدی حزبه‌كه ناوی ده‌هات، به‌ڵام دوای سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی سێشه‌ممه 18/9/2018 ـی برێت مه‌كگۆرك نێردراوی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی، له وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆككۆمار بێ هیوا بووه‌و هه‌ر بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی جێهێشتووه و ئه‌ویش مه‌رجی ئه‌وه‌یه ده‌بێت به‌رهه‌م ساڵح هاوپه‌یمانی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه‌و به‌یه‌كجاری بگةڕێته‌وه ناو یه‌كێتی.
ده‌رباره‌ی چاره‌نووسی هاوپه‌یمانی پاش به‌رهه‌م ساڵح، چاودێران پێشبینی ده‌كه‌ن هه‌ر یه‌كه له ئارام قادر و محه‌مه‌د ره‌ئووف جڵه‌وی بگرنه ده‌ست و له داهاتوودا هه‌ڵوێستی خۆیان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح رابگه‌یێنن.
ئه‌وه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به كوردستان 24 راگه‌یاند: "چاوه‌ڕێی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كه‌ن كه له‌و یه‌ك دوو رۆژه‌دا خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه، هه‌ركاتێكیش یه‌كێتی به فه‌رمی قسه‌ی خۆی له‌و باره‌یه‌وه كرد، ئه‌وانیش هه‌ڵوێستی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن".