نیكۆ كۆڤاچ: مێسی باشترین یاریزانی رابردوو و داهاتووشه
لە رکابەرییەکانی گەڕی یەکەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، بایرن میونشن کاتژمێر 10ـی شەو بە کاتی هەولێر دەبێتە میوانی بێنفیکا، له باره‌ی ئه‌م یارییه راهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن گه‌شبینی خۆی به ئاستی تیپه‌كه‌ی ده‌ربڕی و له باره‌ی باشترین یاریزانی جیهانیش وه‌ڵامی رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
نیكۆ كۆڤاچ راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی بایرن میونشن له لێدوانێكدا له باره‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه هیچ یارییه‌كی چامپیۆنزلیگ ئاسان نییه، ده‌شڵێت: یانه‌كه‌مان به بارودۆخێكی تایبه‌ت تێپه‌ڕ ده‌بێت و ئومێدی زۆرمان هه‌یه كه بتوانین ركابه‌ری بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه بكه‌ین.
له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی باشترین یاریزانی جیهان، كۆڤاچ گوتی: له ساڵانی رابردوو مێسی باشترین بووه، له ساڵانی داهاتووش هه‌ر مێسی باشترین ده‌بێت.
كۆڤاچ گوتیشی: راسته یاریزانی زۆرباش هه‌یه كه كاری گه‌وره و مه‌حاڵیان له‌گه‌ڵ یانه‌كانیان كردووه، به‌ڵام ئاست و كوالیتی مێسی شتێكی دیكه‌یه و جیاوازه له هه‌مووان، بۆیه ده‌بێت هه‌موو ئه‌وانه‌ی ململانێی خه‌ڵاتی باشترینی جیهان ده‌كه‌ن ئه‌وه‌یان قبوڵ بێت كه لیۆ باشترینه.