كریستیانۆ ئه‌م یاریزانه به جێنشینی خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكدا پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه جۆنیۆری كوڕی له داهاتوو له باوكی باشتر ده‌بێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ و هه‌ڵگری 5 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی تایبه‌ت به باشترین یاریزانی جیهان، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه زۆر دڵخۆشم كه ده‌بینم جۆنیۆر ده‌یه‌وێت شوێنی بگرێته‌وه و زۆریش به من ده‌چێت.
كریستیانۆ گوتیشی: هه‌رچه‌نده بۆ جۆنیۆر زۆر قورسه، به‌ڵام پێشبینی ده‌كه‌م له منیش باشتر بێت، چونكه ئێستا جۆنیۆر منی هه‌یه و ده‌یه‌وێت چاو له من بكات، ئه‌مه‌ش هێزێكی باشی پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام من پێشتر باوكێكی ئاوهام نه‌بوو تا هه‌نگاوه‌كانی هه‌ڵبگرم.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هاوینی ئه‌مساڵ له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه به 105 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یوڤێنۆس، جۆنیۆری كوڕیشی ئێستا یاری بۆ تیپی به‌چكه‌شێرانی یوڤی ده‌كات.