"زیدان دوو یاریزان له‌گه‌ڵ خۆی بۆ شوێنگره‌وه‌ی پۆگبا و سانجێز ده‌باته مانچێسته‌ر"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا ئاشكرای كرد كه زینه‌دین زیدان ته‌نیا یه‌ك هه‌نگاوی بۆ شوێنگره‌وه‌ی مۆرینهۆ ماوه، پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه له‌گه‌ڵ هاتنی زیزۆ، دوو ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی ماڵئاوایی له مانچێسته‌ر یونایتد بكه‌ن.
پێگه‌ی caughtoffsideـی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی مان یونایتد چاوه‌ڕوانی یه‌ك ده‌رفه‌ت و یه‌ك شكستی دیكه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مۆرینهۆ ده‌ربكه‌ن و زیزۆ بخه‌نه شوێنه‌كه‌ی.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زیزۆ بریاریداوه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی شه‌یتانه سووره‌كان راسته‌وخۆ ئالێكسیس سانچێز و پۆڵ پۆگبا ده‌خاته لیستی یاریزانه فرۆشراوه‌كان.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه به‌رپرسانی مان یونایتد 250 ملیۆن پاوه‌ندیان خستۆته به‌رده‌م زیزۆ بۆ ئه‌وه‌ی دوو یاریزان بۆ شوێنی سانچێز و پۆگبا بگوازێته‌وه.
هه‌مان سه‌رچاوه، هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه زیزۆ ده‌یه‌وێت بۆ شوێنی ئه‌م دوو یاریزانه نگۆڵۆ كانتی و ئیدین هازارد بگوازێته‌وه.