"خه‌ونه‌كه‌ی فه‌یاز نایه‌ته‌دی"

K24 - هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی سائیروون كه موقته‌دا سه‌در پاڵپشتی ده‌كات، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 20/9/2018 رایگه‌یاند: "پێویسته كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق مه‌رجه‌كانی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵا و موقته‌دا سه‌دری تێدا بێت، فالح فه‌یاز كه وه‌ك كانیدی فه‌تح ناوده‌برێت، له ده‌ره‌وه‌ی حیساباتی سائیروونه، چونكه سه‌ر به یه‌كێك له حزبه‌كانه و ده‌بێت سه‌رۆكوه‌زیران سه‌ربه‌خۆیی خۆی بپارێزێت".
عه‌باس علێوی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هاوپه‌یمانی سائیروون له لێدوانێكدا گوتوویه‌تی: "رێنماییه‌كانی مه‌رجه‌عی باڵا و مه‌رجه‌كانی موقته‌دا سه‌در و گه‌لی عێراق به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه‌ن سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتوو ته‌كنۆكرات و سه‌ربه‌خۆ بێت و له ده‌ره‌وه‌ی حزبه سیاسییه‌كان بێت جا هه‌ر كه‌سێكه".
علێوی ئه‌وه‌یشی گوتووه كه، هه‌ر چه‌نده چه‌ند لایه‌نێك فالح فه‌یازیان قه‌بووڵه، به‌ڵام ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدا نییه كه خراونه‌ته‌ڕوو، به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به سه‌ربه‌خۆبوونی و نه‌بوونی هه‌موو ئینتیما بۆ لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراو، ئه‌وه‌ش وایكردووه بخرێته ده‌ره‌وه‌ی حیساباتهكانهوه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "لیژنه‌یه‌كی دانووستان له نێوان كوتله سیاسییه‌كان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی گونجاو بۆ سه‌رۆكوه‌زیران هه‌ڵبژیرن كه ره‌زامه‌ندی هه‌مووانی له‌سه‌ر بێت و به پله‌ی یه‌كه‌م به دڵی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵا بێت و مه‌رجه‌كانی موقته‌دا سه‌دری تێدا بێت".
ئه‌وه له كاتێكدایه چه‌ند رۆژێكی ده‌نگۆی كاندیدكردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری پێشووی نه‌وتی عێراق له ئارادایه و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان موقته‌دا سه‌در پاڵپشتی ده‌كات.
هه‌روه‌ها بڕیاره
ئەمڕۆ لیژنەی ھاوبەشی ھاوپەیمانێتییەكانی سائیرون و فەتح بۆ دیاریكردنی كاندیدی سەرۆك وەزیران كۆببنه‌وه.
میدیاكانی عێراق بڵاویان كردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ لیژنە ھاوبەشەكەی سائیرون و فەتح بۆ دیاریكردن و یەكلاكردنەوەی كاندیدی سەرۆك وەزیران كۆببێتەوە و دواتریش بینێرنە بەردەم مەرجەعی باڵای شیعەكان بۆ ئەوەی رەزامەندی بدات لەسەری.
بە گوێرەی ھەواڵەكان، زیاتر 10 كەس وەك كاندیدی سەرۆك وەزیران ھەن و چوار فلتەری سەرەكی ھەن، كە یەكەمیان ھەڵسەنگاندنی كەسایەتی و مێژووی سیاسییەكەیەتی، دووەم و سێیەم برتین لە فیلتەرەكانی ئێران و ئەمریكا، چوارەم فیلتەریش بریتیە لە مەرجەعی شیعەكان كە دواجار عەلی سیستانی بڕیار لەسەر یەكێكیان دەدات، بەرلەوەی ناوەكە بنێردرێتە پەرلەمان و ھەڵبژێردرێت.