ئێران ده‌ست له پێشخستنی به‌رگری ئاسمانی هه‌ڵناگرێ
K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆككۆماری ئێران ته‌ئكید ده‌كاته‌وه "وڵاته‌كه‌ی توانای به‌رگری په‌ره‌پێده‌دات و ده‌ستی لێهه‌ڵناگرێ، چونكه ئه‌مڕۆ به‌باشی نرخ و به‌های مووشه‌كه‌كانمان ده‌ركه‌وتووه".
له میانی نمایشێكی سه‌ربازی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته له باشووری ئێران، رۆحانی وتارێكی پێشكه‌شكرد و گووتی: "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕی راسته‌وخۆی به‌رامبه‌ر ئێران هه‌ڵگیرساندووه، ئه‌ویش به رێگای دژایه‌تیكردنی گه‌لی ئێران و پێشێلكردنی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمییه‌كه".
رۆحانی پێیوایه، ده‌رچوونی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ته‌نها بۆ به‌ئامانجكردنی ئێرانه و پاساوێكه".