له ئه‌هواز هێرشكرایه سه‌ر نمایشێكی سه‌ربازی ئێران
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران، هێرشی "تیرۆریستی" كراوه‌ته سه‌ر نمایشێكی سه‌ربازی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له شاری ئه‌هوازی باشووری ئێران.
به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیاكانی ئێران كوژراو و بریندار هه‌یه و ژماره‌ی برینداره‌كان گه‌یشتووه‌ته 20 كه‌س.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی ئیسنا، بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك ته‌قه‌كردن به‌رده‌وام بووه‌و ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان كردووه جلوبه‌رگری سه‌ربازیان له به‌ردابووه و چه‌كداره‌كان هه‌ڵاتوون.
سوپای پاسدارانی ئێران "بزووتنه‌وه‌ی نیشتمانی رزگاركردنی ئه‌هواز"ـی عه‌ره‌به‌كانی به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش بۆ شانشینی سعوودییه راده‌كێشن.
به‌گوێره‌ی دوایین زانیاری 8 كه‌س كوژراوون و 20 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌ندێك زانیاری دیكه‌ش هه‌ن ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ده‌ده‌ن كه ژماره‌ی كوژراو و برینداره‌كان زۆر له‌وه زیاترن.
Video reportedly shows the moment of terrorist attack during military parade in #Iran’s #Ahvaz city.#IranMilitaryParade pic.twitter.com/D9XbX2IEYY
— Press TV (@PressTV) ٢٢ سبتمبر ٢٠١٨
#iran Several people killed in gun attack during Iranian #Military #parade in south-west city of #Ahvaz pic.twitter.com/Dnt8lpqUu6
— rita khoury (@ritakhoury10) ٢٢ سبتمبر ٢٠١٨
#iran Several people killed in gun attack during Iranian #Military #parade in south-west city of #Ahvaz pic.twitter.com/Dnt8lpqUu6
— rita khoury (@ritakhoury10) ٢٢ سبتمبر ٢٠١٨