به فه‌رمی سزای 8 مانگ زیندانی به‌سه‌ر مۆدریچ دا سه‌پا
لوكا مۆدریچ ناوه‌ڕاستكاری ریال مه‌درید دان به تۆمه‌تی خۆ دزینه‌وه له باجدان داده‌نێت و به پاره خۆی له زیندانی رزگار ده‌كات.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویكردۆته‌وه دادگه بڕیاری كۆتایی داوه به زیندانیكردنی لوكا مۆدریچ بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ به‌وهۆیه‌ی یاریزانه‌كه له ساڵانی 2013 و 2014 خۆی له پێدانی نزیكه‌ی 900 هه‌زار یۆرۆ به باجی ئیسپانیا شاردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه مۆدریچ دانی به هه‌ڵه‌كه‌ی داناوه و تانه له بڕیاره‌كه‌ی دادگه نادات، به‌ڵام به‌رامبه‌ر زیندانی نه‌كرانی بۆ ئه‌و هه‌شت مانگه نزیكه‌ی 600 هه‌زار یۆرۆ ده‌داته حكومه‌تی ئیسپانیا، واته به‌رامبه‌ر هه‌ر رۆژێك زیندانی نه‌كرانی بڕی 250 یۆرۆ وه‌كو سزا ده‌دات، كه ئه‌م یاسایه له ئیسپانیا له كاتێكدا كاری پێده‌كرێت ئه‌گه‌ر ماوه‌ی زیندانیه‌كه له دوو ساڵ كه‌متر بێت.
مۆدریچ یه‌كه‌م یاریزان نییه له ئیسپانیا به‌هۆی باجه‌وه راپێچی دادگا ده‌كرێت، پێشتر هه‌ریه‌كه له مێسی و رۆناڵدۆ و چابی ئالۆنسۆ و ئالێكسیس سانچێز و چه‌ند یاریزانێكی دیكه به‌هۆی ئه‌م كاره‌وه بانگهێشتی دادگا كراون.