یەکێتی بە جیا دەست بە راییکردنی رێکارە یاسایی و سیاسییەکانی پۆستی سەرۆک کۆمار دەکات

راگه‌یه‌ندراوێك له‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێك له‌ باره‌ی سه‌ردانی شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌غدا بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، شانده‌كه‌ی پارتی تاكلایه‌نانه‌ چووه‌ته‌ به‌غدا.

یه‌كێتی له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: " ئه‌مرۆ 22/9/2018 له‌ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنه‌وه‌گوێبیستى هه‌واڵى چوونه‌ به‌غداى وه‌فدێكى پارتى دیموكراتى كوردستان بووین كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان تاك لایه‌نه‌ چوونه‌ته‌ به‌غدا بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى عێراق له‌سه‌ر كۆمه‌لێك بابه‌تى په‌یوه‌ست به‌ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق و به‌ تایبه‌ت پۆستى سه‌رۆك كۆمار".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، یه‌كێتی كانديدى خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار دیاریكردووه‌ و كه‌ (به‌رهه‌م صالح)ـه‌, ڕێكاره‌ یاساییه‌كانى نه‌گرتۆته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستى تۆماركردنى به‌ربژێره‌كه‌ى به‌ پێى یاسایى په‌یڕه‌و كراو.

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌، به‌ سه‌ردانی شانده‌كه‌ی پارتی سه‌ڕسوڕمانن و دووپاتیش له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، تا هه‌نوكه‌ش سوورن له‌سه‌ر سیاسه‌تى كارى پێكه‌وه‌یى و یه‌ك هه‌ڵوێستى لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان له‌پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى میلله‌ت و به‌هێزكردنى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌به‌غدا.

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی یه‌كێتیدا هاتووه‌: "یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له‌ سۆنگه‌ى باوه‌ڕى به‌ ئیستحقاقاتى سیاسى گه‌له‌كه‌مان هه‌ڵئه‌سێ به‌كارى پێویست بۆ ڕاییكردنى سه‌رجه‌م كاره‌ سیاسى و یاساییه‌كان له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمارى عێراق بۆ به‌ربژێره‌كه‌ى خۆى و پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتووى نوێ له‌ به‌غدا".

ئ. م