ریال مه‌درید پێشه‌نگی لالیگای گرته ده‌ست
له گه‌ڕی پێنجه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید به گۆڵێكی بێوه‌ڵام شكستی به ئیسپانیۆل هێناو به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی گرت.
یانه‌ی ریال مه‌درید له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئیسپانیۆلی كرد، له خوله‌كی 41 سیسته‌می ڤار گۆڵێكی بۆ ماركۆ ئاسێنسیۆ هه‌ژمار كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م تاكه گۆڵه به‌سوودی یانه‌ی شایانه كۆتایی هات.
ریال مه‌درید له كۆی 5 یاری، 13 خاڵی كۆكردۆته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پێشه‌نگی بۆ بارسێلۆنا چۆل كردووه كه 12 خاڵی هه‌یه و سبه‌ی رووبه‌ڕووی جیرۆنا ده‌بێته‌وه.