سه‌رۆك بارزانی: ریفراندۆم هه‌ڵه نه‌بووه‌و 16ـی ئۆكتۆبه‌ریش خیانه‌تی نیشتمانی كرا
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی رایگه‌یاند: "ئه‌وه‌ی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك روویدا خیانه‌تی نیشتمانی بووه‌و گرووپێكی دیاریكراو به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی و نوێنه‌رانی سوپای پاسداران به پێشچاوی ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه تانك و چه‌كداریان په‌لكێشی كه‌ركووك كرد‌و له پشته‌وه خه‌نجه‌ریان لێداین.
له میانی پرۆگرامێكی بنكۆڵكاری كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ریدا به ناوی " ما خفي أعظم" كه تایبه‌ت بوو به ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان و ده‌رهاوێشته‌كانی كه ساڵێك پێش ئێستا له 25/9/2017 ئه‌نجامدرا و نزیكه‌ی 93% خه‌ڵكی كوردستان به به‌ڵێ ده‌نگیاندا گووتی: "له‌وانه‌یه هه‌بووبن پێیان وابووبێت بڕیاری ریفراندۆم له‌و كاته‌دا هه‌ڵه‌یه، به‌ڵام به بۆچوونی من و سێ ملیۆن هاووڵاتی بڕیارێكی راست و یاسایی و ده‌ستووری و مافێكی سرووشتی گه‌لی كوردستانه، ئێستاش ئاماده‌م ریفراندۆمێكی دیكه بكرێت و بزانین گه‌لی كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی داویه‌تی یان پاشگه‌زبووه‌ته‌وه".
ده‌رباره‌ی سه‌ردانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ لای سه‌رۆك بارزانی چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و داواكردنی بۆ ئه‌وه‌ی ریفراندۆم دوابخرێت، سه‌رۆك بارزانی به كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی گووت: "هاتووه‌و پێشوازیم لێكردووه و وه‌ڵامی من بۆ هه‌مووان ئه‌وه بووه ریفراندۆم دواناخرێت و چی ده‌بێت با ببێت".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی رۆڵی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له پرسی ریفراندۆمدا رایگه‌یاند: "با راستگۆبم له‌گه‌ڵتان، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ رۆژێك له رۆژان نه‌یگوتووه پاڵپشتی ریفراندۆم ده‌كه‌م، به‌ڵام هیچ كاتێكیش نه‌یگوتووه دژی ریفراندۆمم، دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا گۆڕا و ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارێتی دۆسیه‌ی ریفراندۆم و په‌یوه‌ندییه‌كانیان گرته‌ده‌ست، زیاد له پێویست رۆیشتن و لایه‌نگریی به‌غدایان ده‌كرد، مه‌به‌ستم باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا و خودی وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ریكس تیلرسنه، جارێك به ته‌له‌فۆن به منی گوتووه پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هێڵی ساڵی 2003، منیش گوتوومه تۆ ده‌زانی هێڵی 2003 چییه تا داوای گه‌ڕانه‌وه له من بكه‌یت بۆ ئه‌و هێڵه، ئه‌و هێڵه نه سنووری ئیدارییه و نه سنووری نێوان پارێزگاكانه، به‌ڵكو هێڵی ته‌ماسی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای سه‌ددام حسێن بووه پێشتر".
ده‌رباره‌ی وازھێنانی له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاش ریفراندۆم و رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، سه‌رۆك بارزانی گووتی: "به‌هۆی ئه‌وه وازمنه‌هێنا كه له ریفراندۆم هه‌ڵه‌م كردبێت، چونكه هه‌ڵه بوومایه داوای لێبوردنم ده‌كرد، به‌ڵكو ئه‌و پۆسته‌م به‌هۆی ئیستیحقاقی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بردووه‌و ئیتر كاته‌كه‌ی كۆتایی پێهاتبوو، بۆیه رێگه‌م به درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه‌ی نه‌دا، چونكه هه‌ر درێژكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه زیانی به خۆم و مێژووی خه‌باتم ده‌گه‌یاند".
له كۆتاییدا سه‌رۆك بارزانی گووتی: "ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا باش بووه‌و به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات و به‌شێكی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بووه‌و به‌ره‌و چاره‌سه‌ر ده‌چن، به‌ڵام هه‌ر سوورم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گه‌له‌كه‌م مافی بڕیاردان و دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی هه‌یه".